loader image

Goya Project

سلاڤۆی ژیژەک

با نموونەیەك بهێنینەوە: خاوەنكێڵگەیەك ڕۆژانە پێنج قرۆشى زیو دەدات بە كرێكارەكەى. لە بەرانبەر ئەم پێنج قرۆشە زیوەدا، كرێكارەكە بە درێژایی ڕۆژەكە لە كێڵگەى خاوەنكێڵگەكەدا كار دەكات، بەم جۆرە دە قرۆشى زیوى بۆ دابین دەكات. خاوەنكێڵگەکە نەك تەنیا ڕۆژانەى كرێكارەكەى دەست دەكەوێتەوە كە دەبێت بیدات بە هەقى ڕۆژانەى كرێكارەكە؛ بەڵكوو [دواى كۆكردنەوە و دەركردنى هەموو خەرجییەكى دیكەى وەك تۆو و ئامراز و چاككردنەوە و هتد] دووقاتى دەكاتەوە. كەواتە، خاوەنكێڵگەكە ئەو پێنج قرۆشە زیوەى کە داویەتى بە كرێكارەكە، بە شێوەیەكى بەرهەمدار و بەرهەمهێنەرانە خستۆتە گەڕ یان خەرج كردووە. ئەو بەو پێنج قرۆشە زیوە تەنیا كار و هێزى كارى كرێكارەكەى كڕیوە كە لە ڕێیەوە دوو بەرانبەر ئەو پارەیەى وا پێی داوە، بەرهەمى كشتوكاڵى پێ بەرهەم دەهێنێتەوە و وا دەكات لە پێنج قرۆشى زیوەوە، دە قرۆشى دەست بكەوێت. […] بەم جۆرە پێشمەرجى سەرمایە كارى كرێگرتەیە، پێشمەرجى كارى كرێگرتە سەرمایەیە. ئەوان دوولایەنانە بە یەكترییەوە بەستراون و مەرجى بوونى یەكترن، دوولایەنانە لە یەكترییەوە پەیدا دەبن»[1].

بە گوێرەى ئەم كەشفەى ماركس، كە دروستییەكەى بۆ سەردەمى سەرهەڵدانى سەرمایەداریى پیشەسازى حاشاهەڵنەگر بوو، سەرمایە تەنیا لە زێدەبەهاوە دروست دەبێت، زێدەبەهاش تەنیا لە كارى كرێگرتەوە، لە كرێكارى بەرهەمهێنەرى ئەو كاڵایانەوە كە بەهاى ئاڵوگۆڕیان هەیە. زێدەبەها نە لە جەنگەوە دێت، نە لە جەنگاوەرەوە، نە لە قوربانى و نە لە غەنیمەتەوە، نە لە غەزا و نە لە بەخششەوە، نە لە جیهاد و نە لە ئەنفالەوە. زێدەبەها لەنێو هاوكێشەى سەرمایەدار-كرێكارى نێو سیستەمى سەرمایەداریدایە.


[1] Marx: Ibid., p.29-30.

 

Share:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *